به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ خەڵاتی ئەدەبی سادق هیدایەت کە لە لایەن جیهانگیرخان هیدایەت برازای نووسری کۆچکردوو بەڕێوە دەچێت، ئەمساڵ ڕایگەیاند یەک هەزار و سێسەد چیرۆکی فارسی لە ناو و دەرەوەی ئێران، کەوتونەتە پێشبڕکێ و لە کۆتایی ئەم پێشبڕکێ یەدا، محەمەد عەلی دەسماڵی بە چیرۆکی ددانی حەزرەتی ئەشرەف، خەڵاتی دووەمی پێ بەخشرا.
محەمەد عەلی دەسماڵی لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٧ی زایینی لە شاری سنە، هەتا ئێستا ٢ کۆمەڵە چیرۆک و یەک کۆمەڵە شیعری بە فارسی بڵاو کردۆتەوە. ئەو هەروەها گوڵبژێرێک لە شیعری هاچەرخی تورکیای لە زمانی تورکی ئەستەمبۆڵی یەوە وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی و لە کتێبێک بە ناوی تاڵترین قاوە، بلاوی کردۆتەوە.
دەسماڵی ٢ ساڵ بەر لە ئێستا، براوەی یەکەمی فستیواڵی ئەدەبی فریشتە بوو.
ددانی حەزرەتی ئەشرەف بە شێوەیکی فانتازی باسی ژیانی ئەحمەد قەوام یان قەوامولسەلتەنە دەکات کە یەکێک لە پیاوە سیاسیە بەناوبانگەکانی هەر ٣ چاغی قاجار، پەهلەوی یەکەم و پەهلەوی دووهەم بووە. ناوەڕۆکی ئەم چیرۆکە، بە سەرهاتی نووسەرێک دەگێڕیتەوە کە بە هیوایە ژیانی قەوام بکات بە زنجیرە درامایەک بۆ تەلەویزیۆنی ئێران.